لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریكا و دۆستی كورد بەیانی رۆژی یەكشەممە لە تەمەنی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی لیندزی گراهام، سیناتۆرەكە بەنەخۆشی كتوپڕ گیانی لەدەستداوە.
بەهۆی دەنگە دلێرەكەیەوە لە پشتیوانیكردنی پرسی كورد لە كۆنگرێسی ئەمریكا، گراهام ناوێكی دیار و ئاشنایە لە شەقامی كوردیدا. دواین پشتیوانیشی بۆ كورد لە سەرەتای ئەمساڵدا بوو لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی پرۆژە یاسایەك بۆ پاراستنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە دەستی حكومەتی كاتی سوریا. چاودێرانی سیاسی هەر ئەو كات پێیانوابوو، پرۆژە یاساكەی گراهام بووەتە هۆی راگرتنی هێرشەكانی سوپای سوریا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.
هەر ئەو كات سەبارەت بە دۆخی كور لە رۆژئاوا، گراهام وتی: كورد لە سووریا لە ژێر هەڕەشەی حكومەتی نوێی سووریا و توركیادان و ئابڕووچوونە بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ئەگەر دەستبەرداری كورد بێت. بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی تێكچوونی دۆخی سووریا دەكەم، ئابڕووچوونە بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ئەگەر دەستبەرداری كورد بێت كە هاوپەیمانی سەرەكی ئێمە بوون لە تێكشكاندنی خەلافەتی داعشدا.
لیندزی گراهام، لە كۆتایی نووسینەكەیدا دەشڵێت: پڕۆژە یاسایەكەمان بۆ پاراستنی كورد، بە ناوی "كورد بپارێزن" ئامادە كردووە پێشكەشی كۆنگرێسی دەكەین. ئامانج لە پڕۆژە یاساكە سەپاندنی سزای توند و پەكخەر بوو بەسەر هەر حكومەت یان گرووپێكدا كە دەستوەردانی سەربازی دژی كورد ئەنجام بدات
لیندزی گراهام لە 9ی تەمموزی 1955 لە دایك بووە. سیاسەتمەدار و پارێزەرێكی دیاری ئەمریكی بوو كە وەك سیناتۆری باڵای ویلایەتی كارۆلینای باشوور لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كاری دەكرد. وەك ئەندامێكی پارتی كۆمارییەكان، لە ساڵی2003وە لەو پۆستەدا بوو و بە یەكێك لە كەسایەتییە بەهێزەكانی سیاسەتی دەرەوە و بەرگری ئەمریكا دادەنرا.
بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە دەروونناسی و دكتۆرای لە یاسا لە زانكۆی كارۆلینای باشوور بەدەستهێناوە. بۆ ماوەی شەش ساڵ و نیو وەك ئەفسەر و پارێزەر لە هێزی ئاسمانی ئەمریكا كاری كردووە. هەروەها لە هێزی یەدەگی ئاسمانی ئەمریكا خزمەتی كردووە و لە ساڵی2015 بە پلەی "كۆلۆنێل" خانەنشین بووە.
لە ساڵی2003ەوە تا كۆتایی ژیانی، وەك سیناتۆر لە ئەنجومەنی پیران كاری كردووە. هەروەها لە نێوان ساڵانی2019 بۆ2021 سەرۆكی لیژنەی دادی ئەنجومەنی پیران بووە.