قالیباف بۆ ئەمریكا: ئەگەر بەڵێن جێبەجێ‌ نەكەن باجەكەی دەدەن

عیراق 10:36 AM - 2026/07/12

محەممەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەردەمی رێككەوتنە تاكلایەنەكان كۆتایی هاتووە، یان دەبێت بەڵێن جێبەجێ‌ بكەن یان دەبێت باجەكەی بدەن.

قالیباف، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی: سەردەمی رێككەوتنە تاكلایەنەكان كۆتایی هاتووە، ئێمە پێمان وتن (واتە بە ئەمریكایان وتووە) پابەندبن بە بەڵێن و پەیمانەكانتان، تاوەكو باجەكەی نەدەن، بۆیە ئێستا دەبێت رووبەڕووی واقیع ببنەوە.

هەروەها قالیباف وەك هاوپێچێك لەگەڵ نوسراوەكەیدا، بەشێك لە بڕگەی پێنجەمی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ١٤ بڕگەیی بڵاوكردەوە، كە كردنەوەی گەرووی هورمز بەپێی (رێكخستنەكانی ئێران) پشتڕاست دەكاتەوە.

ئەم وتانەی قالیباف لە كاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران و سوپای ئێران رایانگەیاند، هێرشی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بۆ سەر ژمارەیەك لە بەرژەوەندی و بنكەی ئەمریكا لە وڵاتانی ئیمارات، قەتەر، كوەیت، بەحرێن، ئوردن و عومان كردووەتە ئامانج.

لەبەرامبەریشدا سوپای ئەمریكا رایگەیاند، كۆتایی بە شەپۆلی نوێی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران هێناوە، كە سێیەم هێرشە لەم هەفتەیەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو