پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی

کوردستان 02:07 PM - 2026/07/12

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و تا ئێستا 86%ـی ئەو بڕەی بڕیارە وەربگیرێت، تەسلیمی سایلۆكان كراوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، تا رۆژی  10ـی تەممووز بڕی 332  هەزار و 910 تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە. ئەم بڕە دەكاتە 86%ـی كۆی گشتیی ئەو 400 هەزار تۆنەی كە حكومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی كوردستانی دیاریكردووە.بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، دابەشبوونی گەنمی وەرگیراو بەم شێوەیەیە:
-سلێمانی و هەڵەبجە: زۆرترین بڕی گەنمیان تێدا وەرگیراوە كە دەكاتە 124 هەزار  و 673 تۆن.
-هەولێر: بڕی 113هەزار و 165تۆن گەنم وەرگیراوە (بێجگە لە ناوچەكانی گوێڕ و كەندیناوە).
-دهۆك: بڕی 95 هەزار و 75 تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە (بێجگە لە شارۆچكەی شێخان كە سەر بە ناوچەكانی ماددەی 140ـە).
كۆی گشتی گەنمی وەرگیراو 332  هەزار  و 910 تۆن گەنمە، واتە سەدا 86 ی ئەو بڕەی كە بەغداد وەری دەگرێت .
كۆی پارەكە:كۆی گشتیی ئەو پارەیەی پێویستە بەغداد وەك شایستەی دارایی بۆ گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی هەرێم خەرجی بكات، دەگاتە 258  ملیار و 400 ملیۆن  دینار. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو