بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی بۆ كۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی شێخ تەمیم و گەلی قەتەر كرد و تێیدا هاتووە، بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی باوكی بەڕێز شێخ تەمیم، میری دەوڵەتی قەتەرمان پێگەیشت.
بەبۆنەی ئەم كۆستەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی میری قەتەر و گەلی دۆستی قەتەر دەكەین.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە خوای گەورە داواكارە كە كۆچكردوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات، هەروەها سەبووری و ئارامیش بە كەسوكار و گەلی دۆستی قەتەر ببەخشێت.