بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی
بە داخ و خەمێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( سەردەشت شێخ محەمەد ) ـی خوشكی بەرێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین كە ڕۆڵ و خزمەتەكانتان لە چاكەی گشتی و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیاندا دیار و بەرچاوە و بەهایەكی گرنگی هەیە لای ئێمە.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان