لەبارەی مامەڵەكانی ئێران لەگەڵ ئەمریكا لە ماوەی رابردوودا بەتایبەت لەكاتی دانوستان و گفتووگۆكاندان روونكردنەوە دەدرێت و لەو بارەیەوە ئیسماعیل بەقایی، واتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریكا كۆتایهاتووە و ئێران بەنیازپاكییەوە ڕەفتاری كردووە.
وتیشی، چاوپۆشی لەهێرشەكانی ئەمریكا ناكەن و لایەنی بەرامبەر بەبیانوی جۆراوجۆر رێككەوتنەكانی پێشێل كردووە.
ئەمە لەكاتیكدایە شەوی رابردوو سوپای پاسداران چەند بنكەو پیگەی ئەمریكای لە بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە بەئامانج گرت.