دوو رۆژە لە گوندی ژاژڵەی ناوچەی شارباژێڕ ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و مەترسی زیاتری تەشەنەسەندنی ئاگرەكەش هەیە،
تیمی گەلی كوردستان لەبەرەبەیانی ئەمڕوە رووماڵی هەوڵی تیمەكان دەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری گەلی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێكی گەورە لە سنوری شارباژێڕ كەوتەوە و مەترسی تەشەنە سەندنی زیاتری ئاگرەكەش هەیە.
هاوكات،ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵ نەكراوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی ناوچەكە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.
هەروەها ووتیشی،بەهۆی بوونی مینێكی زۆر لە ناوچەكەدا كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە سەخت بووە و مەترسی تەقینەوەی مینەكان هەیە.
باسیلەوەشكرد، بەهۆی پووش و پەڵاشی ناو باخەكان ئاگرەكە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و تائێستا ش نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت بۆ ئەو مەبەشتەش دوو تیمی تر لە ناوچەكەوە بەرەوشوێنی رووداوەكە بەرێكەوتوون.
سەبارەت بە زیانە ماددیی و زیانە گیانیەكان، پەیامنێری گەلی كوردستان دەلێت، تائێستا نازانرێت زیانییە ماددی و ژینگەییەكان چەندن.