ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، تاوتوێی ژمارەیەك بژاردەی توند دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هێرشە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران، ئەوەش لە پێناو ناچاركردنی تاران بۆ رازیبوون بە مەرجەكانی واشنتۆن، لەبەر ئەو هۆكارەشە پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمانی سەرۆكی ئەمریكا ئاشتی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەرزتر بكرێتەوە.
لێپرسراوانی ئەمریكی و ئیسرائیلی بە ئاكسیۆسیان وتووە، یەكێك لە بژاردە سەرەكییەكانی ئەمریكا بریتییە لە لێدانی ڕاستەوخۆی ژێرخانی بەرهەمهێنانی وزە و بە ئامانجگرتنی پێگەی ژێرزەمینیی نهێنی لە ناوچەی شاخی "پیكاكس" ناسراو بە 'كۆڵێنگ' كە گومان دەكرێت دامەزراوەیەكی نوێی ئەتۆمی یان سەربازیی بێت و ئێستا لە قۆناغی دروستكردندا بێت.
ئاكسیۆس ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەرچەندە هێشتا ترەمپ بڕیاری كۆتایی نەداوە، بەڵام ئامادەیە شەڕەكە بەرەو قۆناغێكی زۆر وێرانكەرتر ببات، بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ئێران كە ناچار بێت گەرووی هورمز بكاتەوە و داواكارییەكانی واشنتۆن قبوڵ بكات.