سەرۆكی ئەمریكا، جارێكی تر تەئكیدی كردەوە، ئامانجی سەرەكی و بنەڕەتی وڵاتەكەی لە جەنگی ئێستا ئەوەیە "بە هیچ شێوەیەك رێگە نەدەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی."
دوای ئەوەی ئێران رایگەیاند، پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتننامە ئەمنییەكان راگرتووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كەناڵی نیوز نەیشن وتی: "ئەوە بە هیچ شێوەیەك بۆ من گرنگ نییە."
ترەمپ لەبارەی كوژرانی دوو سەربازیی ئەمریكی لە ئوردن بە رووداوێكی زۆر دڵتەزێنی ناوبرد و رایگەیاند: سەربازەكان لە خزمەت وڵاتەكەماندا گیانیان لەدەستداوە؛ هاوكات دوپاتیكردەوە، ئامانجی سەرەكی ئەم جەنگە ئەوە "هەرگیز رێگە بە ئێران نادەن ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی."
رۆژی شەممە، 17ـی تەممووزی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە كاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانی ئێران لە خاكی ئوردن، دوو سەربازی وڵاتەكەیان لە كاتی ئەنجامدانی ئەركەكانیاندا كوژراون، سێنتكۆم ئاماژەی بەوەش كردبوو سەربازێكی دیكەیان بێسەروشوێن بووە و چوار سەربازیش بریندار بوون.
كازیم غەریب ئابادی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریكای تۆمەتبار كرد بەوەی "سەرجەم بەڵێنەكانی ناو تێگەیشتنامەی ئیسلام ئابادی پێشێل كردووە." ئابادی وتیشی: "ئێمەش هەموو پابەندییەكانی خۆمان راگرتووە و ئێستا تەنها خەریكی بەرگریكردنین لە خاكەكەمان."