دەزگای ئاسایشی هەرێم:دوو چەكداری داعشمان لە سلێمانی دەستگیركرد

کوردستان 02:06 PM - 2026/07/20

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو چەكداری تیرۆریستی داعشی  لە سلێمانی و راپەڕین راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عیراق لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین توانییان دووچەكداری تیرۆریستی داعش دەستگیربكەن.

رۆژی 14 ی شەشی  لەدوو چالاكی جیاوازدا، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد، توانرا هەردوو تیرۆریستی داواكراو لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیربكرێن و لەدوای ئەنجامدانی چالاكییەكان ژن و منداڵی یەكێك لەتیرۆریستەكان ڕزگاركرا كە لەڕابردوودا لەلایەن ئەو چەكدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەركرابوون.ئێستا تیرۆریستان بە ماددەی  دوو   لەیاسای تیرۆر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو