كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەسبەینێوە سەپۆلیكی بەهێزی گەرما ناوچەكەو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی بەشی پێشبینی كەشناسی هەرێمی كوردستان، سبەی سێشەممە 21ـی تەممووزی 2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە سەعاتێدكدا دەبێت و پلەكانی گەرما بە بڕی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە و ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ماوەیەك بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو بەرزترین پلەی گەرما 44 پلە دەبێت و نزمترین پلەش 33 پلە دەبێت