بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی ڕێگەیەکی سەرەکی ئاگادا دەکاتەوە و داواشیان لێدەکات شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاویکردەوە: ئاگاداری شۆفێرانی شاری هەولێر دەکەنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعات 9:00 بەیانی ڕێگای هەولێر _کەرکووک ئاراستەی چون بۆ کەرکووک دادەخرێت بە مەبەستی نۆژەن کردنەوەی شەقامەکە لە مەفرەقی مورتکەوە تا مەفرەقی قوشتە بە.
دەشڵێت: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ڕێگای هەولێر بەرەو کەرکووک دەڕۆن دەبێت لە مەفرەقی مورتکەوە بچنە سەر ڕێگای کۆنی کەرکووک پاشان لە قوشتتەپە جارێکی تر بێنەوە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر_ کەرکووک.
باسی لەوەشکردووە: ئەم کارە درێژەی دەبێت تا کاری نۆژەن کردنەوەی ڕێگاکە و دروستکردنی دەروازەی هەولێر لە مەفرەقی قوشتەپە تەواو دەبێت، داوا لە شوفێران دەکەن ئارامیان هەبێت تا کاری نۆژەنکردنەوەکە کۆتایی پێدێت و ڕێگاکە ئاسایی دەبێتەوە بەڕووی شۆفێران دادەکرێتەوە.