بەریتانیا بنكەكانی خۆی بۆ هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئامادە دەكات

عیراق 10:26 AM - 2026/07/22

 سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردنی واشنتۆن دەربڕی.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، ئاندی بێرنهام سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا، رەزامەندی داوە لەسەر بەردەوامیدان بە سیاسەتی رێگەدان بە ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی بەریتانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی لەندەن بە لێدانی بەرگریكارانە دژی ئێران وەسفیان دەكات.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو بڕیارە رێگە بە فڕۆكە ئەمریكییەكان دەدات بەردەوام بن لە بەكارهێنانی هەردوو بنكەی دیێگۆ گارسیا لە ئۆقیانووسی هیندی و بنكەی ئاسمانیی شاهانەی فێرفۆرد لە ئینگلتەرا، بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن كە ئامانج لێی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی مووشەكییەكانی ئێران و پێكانی ئەو شوێنانەیە كە بۆ هێرشكردنە سەر كەشتیوانی لە گەروی هورمز بەكاردەهێنرێن، بەبێ ئەوەی بەریتانیا بە لایەنێكی راستەوخۆی شەڕەكە هەژمار بكەن.

نووسینگەی بێرنهام تا ئێستا بەیاننامەیەكی رەسمی  سەبارەت بەو بڕیارە دەرنەكردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە واشنتۆن ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی لە دژی ئامانجە ئێرانییەكان چڕكردووەتەوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی كردوە كە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكاتە ئامانج ئەگەر پێشكەوتنێكی دیپلۆماسی بەدەست نەهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو