سەرۆكوەزیرانی عیراق، لەچاوپێكەوتنێكدا دەڵێت، دەبێت عێراق خاڵی بەیەكگەیشتن بێت نەك گۆڕەپانی ململانێ لە نێوان واشنتن و تاراندا.
عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری "زە ئەتلانتیك" ڕایگەیاند، ئامۆژگاریی دۆناڵد ترەمپی كردووە هێرشی سەربازی نەكاتە سەر ئێران، دەبێت عیراق خاڵی بەیەكگەیشتن بێت نەك گۆڕەپانی ململانێ لە نێوان واشنتن و تاراندا.
زەیدی لە چاوپێكەوتنەكەدا وتویەتی، ئامادەبوونی سەربازی پەیوەندی لە نێوان گەلاندا دروست ناكات، بەڵكو پەیوەندیی ئابووری بنەمایە، بۆیە حكومەت هەوڵی هاوبەشییەكی وەبەرهێنانی 30 ساڵە لەگەڵ ئەمریكا دەدات لەبری بەردەوامیی ئامۆژگاری و بوونی سەربازی.
سەرۆكوەزیرانی عیراق لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، هیچ بژاردەیەك نیە جگە لە تەسلیمكردنی چەك بە دەوڵەت و بەردەوامیش دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، جەنگی ناوچەكە و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەر ئابووریی عیراق گەیاندووە.