وەفدێکی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

کوردستان 06:38 PM - 2026/10/23

وەفدێکی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
لە بەردەوامیی دانووستانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لەبارەی پابەندی و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عیراق بۆ ساڵی 2027، ئەمڕۆ هەینی (23ی تشرینی یەکەمی 2026)، وەفدێکی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
وەفدەکە پێکهاتوون لە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
لە ماوەی سەردانەکەدا، وەفدی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرە کوردستانییەکان لە دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان، کۆبوونەوەی رەسمی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئەنجامدەدات، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبەش و دادپەروەرانە لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ماف و شایستە دارایییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو