لە مانگی داهاتووەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی 2024 قەدەغە دەكرێت

کوردستان 01:22 PM - 2026/10/24

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵی 2024 قەدەغە بكرێت و ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ساڵانی دواتر دەدرێت.

سەرەتا بڕیار بوو لە یەكی ئەیلوولەوە ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 نەدرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و ڕاوەستانی جووڵەی بازرگانی، بڕیاردرا هاوردەكردنی ئەو مۆدێلەی ئۆتۆمبێل تاوەكو یەكی تشرینی دووەم درێژ بكرێتەوە. واتە لە یەكی تشرینی دووەمەوە تەنیا ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی 2025، 2026، 2027 دەدرێت.

ساڵانە كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە نیوەی دووەمی هەر ساڵێك، دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵی داهاتوو دەكەن، چەند مانگێكیشە ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵی 2027 لە بازاڕەكاندایە.

لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 171 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون، كە بەشێكیان لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی شارەكانی تری عیراق كراون، زۆربەی ئەم ئۆتۆمبێلانە لە وڵاتانی وەك چین، ئەمریكا، ژاپۆن و كۆریاوە دەهێنرێن، بەڵام چەند ساڵێكە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی بەتایبەتیش ئۆتۆمبێلە هایبرید‌و پڵەگین هایبریدەكان زۆر زیادیكردووە، چونكە نرخەكانیان گونجاون‌و لەڕووی ئابووریشەوە تێچوویان زۆر نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو