بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە كۆشكی حكومەت كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی گرنگی سیاسی، ئەمنی و ئابووری وڵات.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار رایگەیاند، گرنگترین ئەو پرسانەی لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێ دەكرێن، پرسی كۆكردنەوەی چەك و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بودجەی ساڵی 2027 دەبێت، جگە لە پرسی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و كاردانەوەكانی گەڕانەوەی شەڕ بۆ ناوچەكە .
پرسی بەرتەسككردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەت و چەكداماڵینی گرووپە چەكدارەكان یەكێكە لە پرسە ئەمنییە دیارەكانی سەر مێزی گفتوگۆی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، دوای ئەوەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا وادەی دیاریكرد بۆ تەواوكردنی ئەو ئەركە.
ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە نیگەرانییەكان لە پەرەسەندنی گرژییە ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی چڕی ئاڵوگۆڕی لێدوانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران و كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر سەقامگیری ناوخۆی عیراق.