لە ئەمڕۆوە نرخی غازی بارزگانی هەرزاندەبێت و نرخی لیترێك غاز لە بەنزینخانەكان 175 دیناری لێدەبێتەوە و دەبێتە 500 دینار .
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە دەست گەلی كوردستان گەیشتووە، لە ئەمڕۆوە نرخی لیترێك غازی بازرگانی لە بەنزینخانەكان دەبێتە 500 دینار كە ئێستا بە 675 دینارە، هەر بە پێی زانیارییەكان نرخی غازی سیتییەكانیش دادەبەزێت.
هەرزانبوونەكە دوای چەند رۆژێك لە پرۆسەی نوێكردنەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر دێت كە بەو هۆیەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك، بەرهەمهێنان بەڕێژەی 50% كەمبووەوە.
كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەوێتە شارەدێی قادركەرەمی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ، بە شادەماری وزەی هەرێمی كوردستان دادەنرێت.بەرهەمهێنان لە كێڵگەكەدا لە ساڵی 2008ـەوە دەستیپێكردووە و كۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم، كە پشكی پێنج كۆمپانیایە، بەڕێوەی دەبەن.كێڵگەكە غازی 85%ـی پڕۆژەی ڕووناكی دابین دەكات و سێ جۆر وزە بەرهەمدەهێنێت، ئەوانیش، غازی سروشتی و غازی ماڵان و غازی شل .