ترەمپ: پەیوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ روسیا و ئۆكرانیا دروستدەكەین

عیراق 11:40 AM - 2026/10/25

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتۆن بەنیازە پەیوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ روسیا  و ئ ۆكرانیا دروست بكات، كاتێك ململانێكان چارەسەر دەكرێن.

دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە دۆخی دوای كۆتایهاتنی ململانێكانی كیێڤ و مۆسكۆ كرد و وتی ،دوای تەواوبوونی جەنگ لەگەڵ ئۆكرانیا و روسیا بازرگانی دەكەین، پێمان خۆشە روسیا و ئۆكرانیا بگەنە رێككەوتن، دواتر دەست بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵیان دەكەینەوە.

لێدوانەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێت لە 16ی تشرینی یەكەم فەرمانی جێبەجێكردنی ئیمزاكرد كە جێبەجێكردنی سزا و باجی نوێی دژی روسیا راگرت،لەنێویاندا باجی زیادە بە ڕێژەی 500% لەسەر كاڵای روسی، وەك بەشێك لەو رێوشوێنانەی لە یاسای گراهامدا هاتووە.

لای خۆیەوە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا پشتڕاستی كردەوە ، راگرتنی جێبەجێكردنی سزاكان بەو مانایە نییە كە واشنتۆن بە تەواوی وازی لێدەهێنێت ، ئاماژەی بەوەشكرد، ئیدارەی ئەمریكا پێی وایە سەپاندنی باجی بەرز لە قۆناغی ئێستا خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ناكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو