.
06:56 PM - 08/03/2024
بەڕێزان سەرۆک و راهێنەر و یاریزانانی یانەی وەرزشی رزگاری
گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنتان بۆ خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان.
دڵنیاین بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنەی یانەکە بۆ یەکەمین جار لەمێژووی خۆیدا گرنگە بەتایبەت کە توانیتان ببنە نوێنەری تاکە ناحیە لەخولی نایابی کوردستاندا و وەک ناحیەی رزگاری توانای وەرزشی خۆتان سەلماند.
ئەم دەستکەوتە وەرزشییە دەرەنجامی پەرۆشی و دڵسۆزی ستافی یانەکە و خۆئامادەکردنێکی تەواوی یاریزانەکان بوو بۆ مسۆگەرکردنی ئەو سەرکەوتنانە و بوو بەشانازییەکی تر بۆ گەرمیان و مایەی دڵخۆشی و سەربەرزی بوو بۆ هاندەران و جەماوەرە خەمخۆرەکەتان.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە