کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی: داوامانكردووە بەهەمان میكانیزمی عیراق مامەڵە لەگەڵ جووتیارانی هەرێم بكرێت

.

05:47 PM - 05/05/2024

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، داوامانكردووە، بەهەمان میكانیزمی جووتیارانی ناوەڕاست و خواروی عیراق مامەڵە لەگەڵ جووتیارانی هەرێم بكرێت.

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق دەبیننن و سبەینێش لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بگەنە بڕیاری كۆتایی لەسەر وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم و پشتبەخوا دەرئەنجامەكەی بەئاراستەیەك دەبێت كە لەبەرژەوەندی جووتیارانی هەرێم بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە