.
06:06 PM - 05/05/2024
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوای عیراق لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت، لەو بارەوە كەشناسی عیراق كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە بە دوو تا سێ پلە.
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق راشیگەیاندووە، بەپێی پێشبنییەكان لەم هەفتەیەدا ئەگەری بارانبارین هەیە و پێدەچێت رەشەبایەكی توندیش هەندێك ناوچە و پارێزگا بگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە