کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جێنین پلاسخارت: هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەزووترین كات ئەنجام بدرێت

.

07:10 PM - 16/05/2024

 

سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی عیراق و هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان راپۆرتێكی پێشكەش كرد و تێیدا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمەوە ڕایگەیاند، چەندین جارە وادە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكرێت و تا ئێستا ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدراوە و هیوای خواست بەزووترین كات هەڵبژاردن بكرێت تا چیترهەرێم لە بۆشایی یاساییدا نەمێنێتەوە.

 پلاسخارت وتیشی، گەر بێت و هەڵبژاردن نەكرێت سیستمی دیموكراسی لە هەرێم دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە و وتی: هیوادارین لە 4 مانگی ڕابردوودا هەڵبژاردن بكرێت.

 هاوكات سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی عیراق و هەرێم پلاسخارت ڕایگەیاند، عیراق پێشكەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و هەنگاوی باشی ناوە، بەڵام هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئەو وڵاتە ماوە و پێویستە هەوڵی باشتر بدرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی عیراق و هاووڵاتیانی.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە