کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی غەزالی مەحموود کرد

.

02:12 PM - 11/04/2024

دەقی پەیامەکە،،،،،


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی غەزالی مەحمود

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (غەزالی مەحمود)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو عەقید غەزالی مەحمود تەوێڵەیی تێکۆشەرێکی دێرین و فەرماندەیەکی دڵسۆز و جوامێر و بوێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، کۆچکردنی جێگای داخی هەموانە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە