کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گومركی ئێران: هەناردەی كاڵا لە سنووری حاجی ئۆمەران 15% زیادیكردووە

.

06:24 PM - 14/04/2024

 

عەلی ئەكبەر ئەشرەفی، بەڕێوەبەری گومركی تەمەرچین لە پیرانشار رایگەیاند، ساڵی رابردوو هەناردەی كاڵا لە سنووری تەمەرچین–حاجی ئۆمەران بەرێژەی 15% زیادیكردووە.

 

ئەشرەفی ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی رابردوو هەزار و 100 تۆن كاڵا بە بەهای 420 ملیۆن دۆلار لە ئێرانەوە و لە گومركی تەمەرچینەوە هەناردە كراوە.

 

روونیشیكردەوە، نزیكەی هەزار تۆن كاڵای ترانزێتی وڵاتانی تر لە سنووری تەمەرچینەوە هەناردەی عێراق و وڵاتانی سنووری دەریای سپیی ناوەڕاست كراوە، بەوەش كۆی گشتیی بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەكەوە گەیشتووەتە 800 ملیۆن دۆلار.

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، دیارترین ئەو كاڵایانەی لە سنوورەكەوە هەناردەكراون، پۆڵا، كەلوپەلی بیناسازی، كەرەستەی كیمیایی و خۆراكی بوون.

 

گومركی گومركی حاجی ئۆمەران، رۆژانە نزیكەی 700 بارهەڵگر و نزیكەی دوو هەزار كەس هاتووچۆی تیادا دەكەن، بەگشتی ساڵانە 255 هەزار بارهەڵگر و 700 هەزار كەس لەو سنوورەوە هاتووچۆ دەكەن.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە