.
11:01 AM - 15/04/2024
یەکێتی لە ئوسترالیا بەشداری ساڵی نوێی کلدانی کرد
لەسەر بانگێشتی فەرمی ڕابیتەی کلدانی لەئوسترالیا وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی لێپرسراەی ناوەندی ئوسترالیالە شاری سیدنی بەشداریکرد لە بۆنەی سەری ساڵی نوێی٧٣٢٤ کلدانی لە ئێوارەی یەکشەممە ١٤/٤/٢٠٢٤ لە هۆڵی سەینت تۆماس لە مەراسیمێکدا کە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکرابوو لەگەڵ بەخشینەوەی خەڵات بەسەر خوێندکارە سەرکەوتووەکانی دوا قۆناغی ناوەندی و کۆلێژەکان لە بوارە جیاجیاکاندا ، لەم بۆنەیەدا کە چەندین ئەندام پارلەمان و بەرپرسی شارەوانیەکانی ناوچەکانی هەرێمی نیوساوسوێڵز و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی تیایدا بەشداربوون ڕۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرنگییەکی زۆری پێدراو و لەنزیکەوە لەگەڵ کەسایەتیەکان باس لە ڕەوشی ئێستای سیاسەتی حەکیمانەی یەکێتی کرا ..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە