کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماكرۆن : هەوڵدەدەین ئیسرائیل رازی بكەین وەڵامی هێرشەكەی ئێران نەداتەوە

.

08:30 PM - 15/04/2024

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا مەترسی خۆی لە پەرەسەندنی ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەربڕی و دەڵێت" هەوڵدەدات تەلئەبیب رازی بكات وەڵامی هێرشەكەی تاران نەداتەوە"

سەرۆكی فەرەنسا سەبارەت بە هێرشەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە بەرامبەر بەئامانجگرتنی كونسوڵخانەكەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا  رایگەیاند" وەڵامەكەی ئێران بۆ ئیسرائیل ناڕێژەیی بوو، هەروەها  نیگەرانی خۆشی لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی"
 ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆ دەكات و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان و هەوڵیشدەدات، ئیسرائیل ڕازی بكات وەڵامی هێرشەكەی ئێران نەداتەوە .

ووتیشی" فەرەنسا لە جیاتی تۆڵەسەندنەوە بە هێرشكردنە سەر تاران، كار بۆ ئەوە دەكات باوەر بە وڵاتانی ناوچەكە بهێنێت كە ئێران مەترسییە و سزاكانی لەسەر زیاد بكەن"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە