کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەستپێدەكات

.

09:35 AM - 16/04/2024

ئەمڕۆ هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەستپێدەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەستپێدەكات 

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە، سورێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان و نەوەكانی ئایندە، ئەمڕۆ هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری كوتان لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.

وەزارەتی تەندروستی دەشلێت، ئەم هەڵمەتە ماوەی 10 رۆژی كاركردن دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە رێگەی سێ هەزار و 280 كارمەند، نزیكەی 873 هەزار و 191 منداڵ لە باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی كوتانیان بۆ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە