.
09:43 AM - 16/04/2024
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە پێشوازی لە گفتوگۆكانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكەن لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لەراگەیەندراوەكەی ئەپیكوردا هاتووە، ئامادەین بۆ بەردەوامیدان و بەپەلە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان- حكومەتی عیراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عیراق-توركیا.
تەنها مەرجی ئەپیكور بۆ بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و دەستپێكردنی هەناردەی نەوت ئەوەیە، پێویستە مەرجە داراییەكانیان لەرێگەی نووسراوی ڕەسمییەوە دڵنیایی پێبدرێت لەبارەی وەرگرتنی نەوت لە رابردوو و داهاتووشدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە