.
10:39 AM - 16/04/2024
كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكانی پلەكانی گەرما لە سەنتەری شارەكان دەگاتە 30 پلەی سیلیزی.
لەڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا هاتووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاكان دەگاتە 30 پلە و ناوچە شاخاوییەكان لەنێوان 25 بۆ 27 پلەی سیلیزی دەبێت.
كەشناسی پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
بۆ سبەی چوارشەممشە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە بە نزیكەی 1-2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە