کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قائیمقامی كفری ستایشی سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی دەكات

.

02:44 PM - 16/04/2024

دوای سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ گەرمیان و كفری وجێبەجیكردنی كۆمەڵیك هەنگاوی گرنگ بۆ زیاتر خزمەتكردنی گەرمیان و كفری، قائیمقامی كفری لەلێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان بەگرنگییەوە باسی لەسەردانەكە كرد و رایگەیاند، سەردانی جێگری سەرۆكی حكومەت وەك یەكەم وێستگە بۆ گەرمیان جێگەی دەست خۆشییە.

 راشیگەیاند جێگری سەرۆكی حكومەت پێشتر بەڵینی دابوو كە چەند پرۆژەیەك لە كفری جێبەجیبكات و بەڵێنەكەشی بەجێگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جێگری سەرۆكی حكومەت،دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی قەزای كفری بەڵینی داوە كێشەی كۆنكرێت و  قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی كفری چارەسەر بكات و بودجەیەكی شایستە بۆ قەزاكە تەرخان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە