.
02:48 PM - 16/04/2024
خاتوو ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وە پێشوازیکرا .
لەو سەردانەدا باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق تاجەگوڵینەی رێزووەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال داناو بە پێزانیینەوە لە دەفتەری یادەورییەکاندا ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی و گرنگی سەرۆک مام جەلال کرد لە بنیادنانەوەی عیراق نوێ و دانانی بەردی بناغەی دیموکراسی لە وڵاتدا وەک سەرکردەیەکی کارێزمایی وەسفیکرد .
لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رۆڵی خاتوو ئانو سارێلایان کرد لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە کاری کردووە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە