کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵێک پوچەڵ دەکاتەوە

.

06:01 PM - 16/04/2024

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە دەنگدان بەیاسای  سندوقی نیشتەجێبون هەوڵێک پووچەڵدەکاتەوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند" ئەمڕۆ (٤/١٦) وەك فڕاكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا، هەوڵەكانمان بووە هۆی بوچەڵكردنەوەی پیلانێك كەدەنگدان بوو بە یاسای سندوقی نیشتەجێ بوون بۆ ١٥ پارێزگای عیراق جگە لە هەرێمی كوردستان"


هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، گوتمان، دەستورو یاسای عیراقی دەبێت گشتگیربێت و هەموو پارێزگاكانی عیراق بگرێتەوە.

ئەوەشی ئاشکراکرد،  چاوەڕێبن تا لە ڕۆژانی داهاتوو دەخرێتەوە ناو كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و كوردستانیش دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە