کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەشتەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

.

09:06 AM - 17/04/2024

بڕیارە ئەمڕۆ هەشتەمین دیداری سلێمانی، كە یەكەم دیداری سیاسیی گەورەیە لە عیراق و ناوچەكەدا، رۆژانی 17 و 18ی نیسان بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەشتەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری دەیان کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عیراق و دەرەوەی وڵات، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستپێدەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت و تیایدا لەبارەی کێشە گرنگەکان و چارەسەرەكان گفتوگۆ دەکرێت.

لە دیدارەکەدا پانێلی، سیاسیی، ئابووری و ژینگەیی لەلایەن ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسی باڵای عیراق و هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی ژمارەیەک لە شارەزا و ئەکادیمیستە جیهانییەکان پێشکەش دەکرێن.

یەکەمین دیداری سلێمانی لە ساڵی 2013 لە زانکۆی ئەمەریکی رێکخرا بە ناونیشانی (گۆڕانی جیۆپۆلیتیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) و ساڵی 2014ش دیداری دووەم و ساڵی 2015 دیداری سێهەم و 2016 دیداری چوارەم و 2017 دیداری پێنجەم و 2019 دیداری شەشەم رێكخراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە