کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندامێکی وەفدی عیراق لە ئەمریکا: نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

.

10:36 AM - 17/04/2024

ئەندامێکی وەفدی عیراق لە ئەمریکا رایگەیاند، لەچەند رۆژی داھاتوودا بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و کۆنتڕۆڵی بەھای دۆلار لە بازاڕەکاندا دەکەن.

عائد هیلالی ئەندامی وەفدەكەی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە ئەمریکا رایگەیاند، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن، مژدەیەکی زۆری بۆ گەلی عیراق هەڵگرتووە، بەو پێیەی توانی دەستکەوتی زۆر بەدەستبهێنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارانەی حکومەتی عیراق لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و رێگری کردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار کردوویەتی، لەلایەن ئەمریکاوە لەبەرچاو گیراوە و لە قۆناغی داهاتوودا ئەمریکا دەست دەکات بە یارمەتیدانی عیراق لەو کارانەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، رێکارەکان بەرەو کۆنترۆڵی تەواوی نرخی دۆلار دەڕۆن و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە شێوەیەکی خێرا و بەرچاو نرخی دۆلار روو لە دابەزین بکات.

ئاماژەی بەشکردووە، حکومەت کەرتی بانکی پەرەپێداوە و تائێستا ھیچ بڕیارێک بۆ ھەڵگرتنی سزای سەر بانکە ئەھلییەکان نەدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە