کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەممار حەكیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال ـ یان كرد

.

10:48 AM - 17/04/2024

لە میانەی بەشداریكردنیان لە هەشتەمین دیداری سلێمانی و پێش چوونیان بۆ دیدارەكە، هەر یەك لە عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانیی و قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالیان لە دەباشان كرد و لە لایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلالیشەوە پێشوازیان لێكرا.

هاوكات لە سەردانەكەیاندا، چەپكە گوڵی وەفاو خۆشەویستییان وەك رێزێك، بۆ زیاتر لە نیو سەدەی خەباتی بێوچانی سەرۆك مام جەلال، لە پێناو ئازادیی، مافی مرۆڤ و یەكسانی دانا و ،دواتر هەریەكە لە عەممار حەكیم و قاسم ئەعرەجی لە دەفتەری تایبەت بە یادگارییەكان ،باسیان لە رۆڵ و كاریزمای سەرۆك مام جەلال كرد، لە هەموو بوارو قۆناغەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە