.
11:15 AM - 17/04/2024
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردنێکی روون و دادپەروەرانە بکەین کە هەموولایەک لێی رازی بن".
هەشتەمین دیداری سلێمانی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین کەسایەتی سیاسی لە ناوخۆی هەرێم و عیراق و دەرەوە، دەستیپێکرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی گەورەی سەقامگیریی و دیموکراسی دروستکردووە و رێگە نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە مایەی هەڕەشە و هێرش بۆسەر هیچ وڵاتێک و، بۆئەوەی لەو کێشانە دووربکەوینەوە پێویستە گفتوگۆ بکرێت و رێککەوتنێکی هاوسەنگ بکرێت.
وتیشی، هەرێمی کوردستان هەمیشە لایەنگری گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەیە، بە ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێی دۆست نمونەی جوانی هاوبەشی و پێشکەوتنی ئابوری و گەشەکردنی هاوبەشمان دروستکردووە.
راشیگەیاند، "پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی گرنگە لە ناوچەکەدا دەبێ بیپارێزین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە