کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: شەپۆلێكی خۆڵبارین دەستپێدەكات

.

10:41 AM - 24/04/2024

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.

هەروەها، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک ناوچەی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر : 31پلەی سیلیزی

 

سلێمانی :28 پلەی سیلیزی

 

دهۆک : 31پلەی سیلیزی

 

کەرکوک : 36پلەی سیلیزی

 

هەڵەبجە : 32پلەی سیلیزی

 

زاخۆ : 31پلەی سیلیزی

 

حاجی ئۆمەران: 19پلەی سیلیزی

 

سۆران : 30پلەی سیلیزی

 

گەرمیان : 37پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە