کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شارەزایەكی كەشناسی:شەپۆلێکی ھەورە بروسکە و بارانبارین و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە

.

11:53 AM - 24/04/2024

شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرایدەكات، شەپۆلێکی ھەورە بروسکە و بارانبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی لافاو ئەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەمە 24ی نیسانی 2024، ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، دوابەدوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی رۆژانی داھاتوو ناوچەکانمان ئەگرێتەوە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بۆ ماوەی چەند رۆژێک چاوەروان دەکرێت ھەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەش و ھەوا کە لە ئەنجامی فراوانبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک ئەبێت لە دەریای سوور.

دەشلێت، لەو ماوەیەدا بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکە بەرێژەی جیاواز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی لافاو ئەبێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە