.
12:58 PM - 24/04/2024
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی شەھیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت یەکێتی بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەیستی قەڵادزێ و ھەموو کوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنیان بەردەوامدەبێت،.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێی سەربەرز دەکەینەوە و سەری رێز و وەفاداری بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان دادەنەوێنین.
خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگرین، لەبەرامبەر بۆردوومان و راگواستندا نەک چۆکیان دانەدا، بەڵکو بە ئازایەتییەکی کوردانە و پێشمەرگانەوە بەگژ رژێمدا چوونە و مێژوویەکیتری پڕ لە شکۆمەندی و شانازییان بۆخۆیان تۆمارکرد.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنیان بەردەوامدەبێت، بەرپرسیارێتیی حکومەتیشە بە کردار خزمەتی قەڵادزێییەکان و سەرجەم هاونیشتمانییان بکات، چونکە ئەزموونەکەمان بەرهەمی گیانفیدایی ئەوانە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیش بە ئاڕاستەی خزمەتکردنیان بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە