کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەڵامێك بۆ بەرێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێرو بەرێوبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان

.

05:30 PM - 24/04/2024

هەرێمی کەمال ئاغا،وەڵامی  بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەولێر و بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  دەداتەوە.

هەرێمی کەمال ئاغا لە پەیامێکدا رایگەیاند"   بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان ڕوونی دەکەینەوە کە روداوەكەی دوێنی ٤/٢٣ كەوا بڵاوكراوەتەوە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر رووبەرووی ئاسایش بوونەتەوە لە ئەنجامدا یەكێكیان كوژراوە و ئەوەی تریان دەستگیر كراوە ، بێگومان سەرلەبەری ئەم تۆمەتانە دوورن لە راستی و جێگای گومانیشە ، بۆیە لێرەدا چەند پرسیارێكی گرنگ دروست دەبێت دەمانەوێت وڵامەكەی بۆ خانەوادەكەیی و ڕای گشتی روونبكرێتەوە"

لە پەیامەکەیدا هەرێمی کەمال ئاغا ئاماژەی بەچەندند خالێک داوە کەبریتین لە :-

١ـ كەسی بەناحەق كوژراو بەناوی خەسرۆ ئەمیر كارمەندی پۆلیسی بەرێوبەرایەتی پاسەوانیەكانە ، ئایا بەرێوبەرایەتیەكەی ئاگاداركراوەتەوە لە سەر تۆمەتباربوون و داواكردنی لەلایان دادگا ؟
بێگومان نەخێر .
٢- ئایا ڕۆژێك براكەی بەناوی كارەسوڵ ئەمیر كەئەفسەرە بە پلەی عمید لە یەكەی هەشتای وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار كراوەتەوە كە براكەی داواكراوە لەلایان دادگا ؟
بێگومان نەخێر .
٣- ئایا رۆژێك لە رۆژان چوونەتە سەر ماڵی كوژراو خۆی رادەست نەكردبێت ، لە گەڵ ئەوەی شوێنەكەی دیار و لە خانەوادەیەكی دیارە ؟
بێگومان نەخێر .
٤-  ئایا من كە بەرپرسی ئەوم و لەدەستەی پاسەوانی من پاسەوانە ، ئایا رۆژێك لە رۆژان ئاگادار كراومەتەوە لە سەر تۆمەتبار بوون و داواكردنی لە لایەن دادگا ، لەگەڵ ئەوەی لە نزیكەوە دەم ناسن ؟
بێگومان نەخێر .
٥- ئایا ئەوكەسەی كە دەستگیركراوە بەناوی میللەت بەرواری كەكارمەندی  دژەتیرۆی عیراقە چۆن لە دهۆكەوە هاتووە بۆ هەولێر ئەگەر داواكراو بێت ؟
یان بۆ هەر لە دهۆك لە ماڵەكەی خۆی دەستگیر نەكراوە ؟

هاوکات ئەوەشی خستۆتەڕوو،   لێرەدا  بەشێوەیەكی گشتی جیا لە ئەنجام دانی ئەم تاوانە و ناوزراندنیان بەبازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر تاوانێكی ترە ، كە بەهیچ شێوەیەك ئەم كارە قێزەونە لە لای ئێمە رێگە پێدراو نیە .

 لە کۆتایی وەلامەکەیدا هەرێمی کەمال ئاغا دەڵێت "بۆیە لێرەدا داوا لە بەڕێزان سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ دەكەین لێژنەیەكی بێلایەن  پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەم رووداوە لەپێناو رونكردنەوەو دەرخستنی راستیەكان بۆ رای گشتی و سزادانی تاوانباران"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە