.
08:54 AM - 25/04/2024
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێدانی سەعاتەكانی كاره‌بای نیشتمانی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، لە رۆژی هەینییەوە دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی نیسانی 2024، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە.
ئاماژەبەوەشكراوە، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە