کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گومان دەكرێت بەبڕی 20 ملیار دۆلار گەندەڵی لە بەندەری فاو كرابێت

.

05:15 PM - 25/04/2024

لەسەر دۆسیەیەكی گەندەڵی بەبڕی ٢٠ ملیار دۆلار لە پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهێندرا.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، لیژنەیەك لەسەر گومانی گەورەترین گەندەڵی لە عێراق پێكھێنرا، كە لە ١٣ پەرلەمانتار پێكھاتووە و دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر كۆمپانیای گشتی بەندەرەكانی عێراق، بەتایبەت گرێبەست و داھات و كارەكانیان لە بەندەری فاو، كە گومانی گەندەڵی بەبڕی ٢٠ ملیار دۆلار دەكرێت.

لە نوسراوێكیشدا كە ئیمزای موحسن مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە وەكالەت لەسەرە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، یاسر ھاشم حوسەینی ئەندامی ئەنجومەنەكە سەرۆكایەتی ئەو لیژنەیە دەكات. 

بەندەری فاوی گەورە یەكێكە لە گەورەترین بەندەرەكانی كەنداوی عەرەبی، ھەروەھا دەیەم گەورەترین بەندەرە لەجیھاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە