کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وێستگەی كارەبای 132 كەی ڤیی كەلار تەواو دەكرێت

.

06:55 PM - 25/04/2024

پرۆژەی كارەبای ١٣٢ كەی ڤیی كەلار كە لە قۆناغی كۆتاییدایە و ٨٥٪ی كارەكانی تەواو بووە و لە مانگی شەشی ئەمساڵ دەست بەكار دەكات.

پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕی ١٨ ملیار و ١٣٢ ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت.

مەحموود كەریم، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی وت: "پرۆژەكە هەموو پارەكەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابین دەكرێت و بەم زووانە و لە مانگی شەشدا هەموو پرۆژەكە تەواو دەبێت و دەست بە كاركردن دەكات".

ئەو پرۆژەیە كێشەی ڤۆڵتییە و كەمیی كاتی پێدانی كارەبا بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون چارەسەر دەكات و خزمەتێكی زۆر بە هاوڵاتییانی كەلار دەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە