.
07:42 PM - 25/04/2024
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول لەگەڵ فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی یەکێتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو، تیشکی خستەسەر هەنگاوەکانی داهاتووی کارکردن و چۆنیەتی هەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە خەڵک.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە