کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەوە 155 كەس لەتازانیا گیانیانلەدەستدا

.

10:51 AM - 26/04/2024

 

بەهۆی بارانبارین بەخوڕ و درووستبوونی لافاو كەپەیوەندی بەدیاردەی (ئێل نینیۆ)ی كەشوهەواوە هەیە 155 كەس لەتانزانیای كیشوەری ئەفریكا گیانیان لەدەستداوە.

 

كازم مجالیوا، سەرۆك وەزیرانی تانزانیا، لەمیانی دانیشتنیێكی پەرلەمانی وڵاتەكەدا رایگەیاند، بارانبارینی بەخوڕی پەیوەندیدار بەدیارەدەی (ئێل نینیۆ) زیانیكی زۆری بەناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكە گەیاندووە و بەو هۆیەوە 155 كەس گیان لەدەستداوە و كاریگەیشی لەسەر دووسەد هەزار كەس هەبووە.

 

ئامارەكانیش باسلەوەدەكەن، لافاوەكە كاریگەری لەسەر 51 هەزار خێزان درووستكردووە و 236 كەسیش برینداربوون، هەروەها 10 ماڵیش زیانیان بەركەوتووە.

دیاردەی (ئێل نینیۆ) خولێكی سروشتیی كەشوهەوایە لەزەریای هێمندا كە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی رووی باكووری زەریاكەیە، دوو بۆ حەوت ساڵ جارێك دروست دەبێت و بە شێوەیەكی گشتی 12 بۆ 18 مانگ دەخایەنێت.  

 

دیاردەكە دەبێتە هۆی روودانی گۆڕانكاری لە ئاووهەوای گۆی زەوی وەك، وشكایی و لافاو و لەناوبردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان، هەروەها بریتییە لەگواستنەوەی قەبارەیەكی زۆری ئاوی گەرم لە زەریای هێمنی كەمەرەیی لەرۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا. 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە