.
03:01 PM - 26/04/2024
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی زانیاری لەبارەی رووداوەكەی ئەمڕۆی بەردەم بازگەی دووكان بڵاوكردەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لەرووداوەكەدا 17 كەس برینداربوون و باری تەندروستیی هەموویان جێگیرە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی راگەیاند، باری تەندروستیی بریندارانی رووداوە هاتوچۆكەی رێگای سلێمانی - دوكان جێگیرە و كەس گیانیلەدەستنەداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، 17 كەس برینداربوون و باری تەندروستیی هەموویان جێگیرە، تەنها لەبەر دڵنیابوون لە تەندروستییان هەندێكیان دەهێنین بۆ سلێمانی.
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بارهەڵگرێك لە جۆری فلات کە کۆنتێنەری هەڵگرتوە و لە سلێمانییەوە بە ئاڕاستەی دوکان ڕۆشتوە، پێش بازگەکە بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە خۆی بە 15 ئۆتۆمبێلیدا كێشا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە