ئەو كەسەی لە قامیشلۆ هێرشیكردە سەر سیمبولی كورد دەستگیركرا

کوردستان 02:18 PM - 2026/04/19

دوای تێپەڕبوونی كەمتر لە 24 سەعات بەسەر بانگەوازەكەی هەسەدە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسەی هێرشی كردبووە سەر سیمبولە كوردییەكان لە قامیشلۆ، دەستگیر كرا.
ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ بڵاویكردەوە، دوای چاودێرییەكی ورد و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی ئاسایشی گشتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار حسێن حەسۆ و دەستگیریان كردووە. ئەم ئۆپراسیۆنەش دوای ئەوە هات، تۆمەتبار لە گۆڕەپانی (دەواری زۆری) لە شاری قامیشلۆ، سووكایەتی بە سیمبولە نەتەوەییەكان كردبوو، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی زۆری لەسەر ئاستی جەماوەری و سیاسی لە رۆژئاوای كوردستان لێكەوتەوە.

ئاساییش ئاماژەی بەوە كردووە، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە پاڵنەری ئەم كارە هەوڵێك بووە بۆ نانەوەی فیتنە و تێكدانی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێكهاتەكانی ناوچەكەدا.لە كۆتایی راپۆرتەكەدا، فەرماندەیی ئاساییش تەئكیدی كردووەتەوە كە پابەندن بە پاراستنی دەستكەوتە كۆمەڵایەتییەكان و لێپرسینەوە لە هەر كەسێك كە بیەوێت دەست بۆ ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتییان ببات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو