دەزگای ئاسایشی هەرێم: تۆمەتبارەكەی كۆیە بەدەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

کوردستان 01:42 PM - 2026/04/29

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لەكۆیە رووبەرووی هێزەكانیان دەبێتەوەو داوای لێدەكەن خۆی تەسلیم بكات، بەڵام  بەدەمانچە كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.

بەپێی روونكردنەوەیەكی دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر سەعات چوار پاش نیوەڕۆی 28ی نیسانی 2026 لەكۆ یە بەمەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی دادوەر، هەوڵی دەستگیركردن و پشكنینی ماڵی تۆمەتبارێك دەدەن بەماددەكانی 430 و 238 لەیاسایی سزادانی عیراقی، بەڵام تۆمەتبار بەچەكی جۆری دەمانچە رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش دەبێتەوەو دوای ئەوەی چەندینجار داوای لێ دەكرێت خۆی تەسلیم بكات،
دووبارە تۆمەتبار رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش دەبێتەوەو هەوڵی هەڵاتن دەدات، سەرئەنجام بە دەمانچەكەی كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.

تۆمەتبارعیرفان عەبدول عەزیز تەمەن(47) ساڵ لەماوەی رابردوودا، دووجار بەبڕیاری دادوەر لەلایەن بەشی پۆلیسی كۆیە ئاگاداردەكرێتەوە كە داواكراوە بەماددەكانی 430 و 238بەڵام تۆمەتبار رەتیكردوەتەوە خۆی  تەسلیمی یاسا بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو