ریش سپی و نوێنەرانی دۆڵی سماقوڵی بە نوێنەرایەتی دانیشتوانی دەیان گوند، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێكخست و داوای پرۆژەی خزمەتگوزاری دەكەن.
نوێنەرانی ئەو گوندانە داوای پرۆژەی خزمەتگوزاری و رێگاوبان و پێداچوونەوە بە نرخی پرۆژەی ڕووناكی دەكەن، تا ناچار نەبن ڕەز و باخەكانیان جێبهێڵن. هۆشداریش دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر داواكاریەكانیان جێبەجێ نەكات ناڕەزایەتیەكان فراوانتر دەكەن و ڕێگای سەرەكیی دادەخەن.